2019-02-07   961     
پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی بەكار هێنەرێكی مادەی هۆشبەر بڵاودەكاتەوە، بەرێوەبەری راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، نەقیب سەركەوت ئەحمەد رایدەگەیەنێت توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت كه بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری پێبوه.
ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" نەقیب سەركەوت ئەحمەد رایگەیاند دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێری تۆمه‌تبارێكیان كرد كه پێشتر به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرابو، دوێنێ توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت كه بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری پێبوه.
هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی به‌كارهێنه‌رێكی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بڵاو دەكاتەوە
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێری تۆمه‌تبارێكیان كرد كه پێشتر به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرابو، دوێنێ توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت كه بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه.
وتیشی، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر ماڵی تۆمه‌تباره‌كه پشكنێرا، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی دیكه له‌ماده‌ی هۆشبه‌ردا بگیرێت كه بوته‌ی خۆی، بۆخۆی به‌كاریهێناوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵیدا تا بزانین تۆمه‌تبار ته‌نها به‌كارهێنه‌ری ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه یان بازرگانیشی پێوه‌كردووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت رونیكرده‌وه كه ئه‌و تۆمه‌تباره دو جاری دیكه به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراوه، جاری یه‌كه‌م به‌هه‌شت مانگ زیندانیی سزادراوه، جارێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركراوه‌و به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتووه‌و ئازادكراوه، ئه‌مجاره‌ش ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان