هاتوچۆی سلێمانی: وەسانی ئۆتومبێل لای چەپی شەقامی مەلیك مەحمود قەدەغەیە
  2019-02-07       1333       

 

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت وەسانی ئۆتومبێل لای چەپی شەقامی مەلیك مەحمود قەدەغەیە، دەشڵێت لەرۆژی "یەكشەممە" ی داهاتو بریارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە‌و سەپێچیكار روبەروی سزای دارایی دەبێتەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بریارێكی نوێی دەركرد كە تێیدا هاتوە " لەڕۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە كە دەكاتە بەرواری (10/2/2019) وەستانی ئۆتۆمبێل لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكانی شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود قەدەغە دەكرێت‌و سەرپێچیكار دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە".


بڕیارێكی نوێ له‌هاتوچۆی سلێمانیه‌وه‌..


لەڕۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە كە دەكاتە بەرواری (10/2/2019) وەستانی ئۆتۆمبێل لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكانی شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود قەدەغە دەكرێت‌و سەرپێچیكار دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.


لەپلانێكی نوێی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی‌و لۆد لەسەر شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود لە ڕۆژی یەكشەممەوە كە دەكاتە بەرواری (10/2/2019) وەستانی ئۆتۆمبێل لە لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكانی شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود قەدەغەدەكرێت‌و شۆفێر دەتوانێت ئۆتۆمبێلەكەی لای ڕاستی شەقامەكە ڕابگرێت، هەر شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی لای چەپی شەقامەكە ڕابگرێت لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت‌و دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×