"سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان 3 تاوانباری سزادا"
  2019-02-07       784       

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە "سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان 3 تاواناری سزادا"، ئاماژەبەوەش دەكات بۆ بەسەر بردنی ماوەی سزاكەیان كە 3 ساڵە رەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەوران لەسلێمانی كراون.

ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان راگەیەنراوێكی كە وێنەیەكی بۆ ئاوێنە ناردوە بڵاوكردوە‌و تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەچوار چێوەی هەڵمەتەكانیان بەردەوامن لەدەستگیركردنی تۆمەتباران‌و رادەستكردنیان بە دادگا لەراكەیەنراوەكەدا هاتوە " توانرا دوو تاوانبار بەناوەکانی(ایهاب جمعە مجید لە دایک بووی1983 دانیشتووی ناحیەی کنعان سەر بە پارێزگای دیالە+لیپ عماد کریم لە دایک بووی1993 دانیشتووی ناوچەی(گڵەی)ی قەزای خانەقین)بە تۆمەتی رێگە گرتن و وەرگرتنی پارە لە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە سنووری ناحیەی جەلەولا دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە".

 

بۆ/کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 
بابەت/حوکمی دادگا

   ((سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان سێ تاوانباری سزا دا))

لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە پاراستنی سەرو گیانی هاوڵاتیان و پاراستنی سنوورەکە لە هەر دیاردەیەکی نەخوازراو  و دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕوو بە ڕووکردنەوەیان بە دادگا..

پاش ئەوەی لە بەرواری8/4/2018 لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە توانرا دوو تاوانبار بەناوەکانی(ایهاب جمعە مجید لە دایک بووی1983 دانیشتووی ناحیەی کنعان سەر بە پارێزگای دیالە+لیپ عماد کریم لە دایک بووی1993 دانیشتووی ناوچەی(گڵەی)ی قەزای خانەقین)بە تۆمەتی رێگە گرتن و وەرگرتنی پارە لە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە سنووری ناحیەی جەلەولا دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

 پاش ئەوەی بەڵگەی تەواو خرایە بەردەستی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەو دانپێدانانی تاوانبارانی ناوبراو بە تاوانەکانیاندا. 

سەرەنجام رۆژی6/2/2019 لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بە پێی ماددەی(260)ی س,بۆ هەر یەکەیان سزای (3)ساڵ زیندانی بەسەریاندا سەپێنرا.
دواتر هەر دوو تاوانباری سزادراو بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەیان ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران.

هەروەها لە لایەکی ترەوە لە چەند رۆژی ڕابردوودا تاونبارێکی دیکە بەناوی(حازم محمد اسماعیل عباس)بەڕەگەز عەرەب و لە دایک بووی(1978) و دانیشتووی گوندی(باریکە)ی ناحیەی قۆرەتوو بە پێی ماددەی(21)ی یاسای چەک دەستگیرکراوەو لە بەرواری6/2/2019لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بە یەک ساڵ زیندانی لە گەڵ وەستانی سزاکەی سزادراوە.

ناوبراو چەکێکی کڵاشینکۆفی بێ مۆڵەت و بڕی(275)فیشەک و لولەیەکی (BKC) پێ گیراوەو دواتر بە پێی تایبەتمەندی و لە سەر بڕیاری دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان چەک و تەقەمەنییەکان ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

راگەیاندن وپەیوەندییەکان       بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×