وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت
به بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی لقی زانكۆیه‌كی چیكی له‌هه‌ولێر، رایگه‌یاند؛ كه ئه‌و
لقه هیچ جۆره مۆڵه‌تێكی ره‌سمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه پێ نه‌دراوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان،
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌وه‌یكدا بڵاویكرده‌وه" بەپێوستى دەزانێت
ئاگادارى سەرجەم دامودەزگاو دامەزراوە فەرمییەکان و خوێندکاران و قوتابیان و هاوڵاتیان
بکاتەوە کە بڵاوبونەوەى هەواڵى کردنەوەى لقێکى زانکۆى پەلاسکى چیکى لە هەولێر هیچ جۆرە
مۆڵەتێکى فەرمى لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە پێ نەدراوەو ئاگادارى کردنەوەى نین."
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه کردنەوەى زانکۆ یاخود لقى
هەر زانکۆیەک لەهەرێمى کوردستان پێویستى بە رێکارى یاسایى هەیە کە پێویستە لەڕێگەى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیەوە ئەنجامبدرێت، بە پێچەوانەوە کردنەوەى
زانکۆ یاخود لقى هەر زانکۆیەک لە دەرەوەى یاسا‌و ڕێنماییەکان، وەزارەتەکەمان بە مافى
خۆى دەزانێت ڕێوشوێنى یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرێتەبەر.
وتوشیه‌تی"بڵاوبونەوەى هەواڵى کردنەوەى لقى زانکۆى پەلاسکى
لە هەولێر لە کاتێکدایە کە لقى ئەم زانکۆیە بەهیچ ڕێوشوێن و ڕێکارێکى یاسایى وەزارەتى
خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیدا تێپەڕ نەبوە."