بەهۆی سوێند نەخواردنیان لەناو هۆڵی پەرلەمان، سێ ئه‌ندام
په‌رله‌مانی یه‌ده‌گ جێگه‌ی هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، شەعبان عەلی شەعبان و شاسوار
عەبدولواحید، دەگرنەوە.
ئاوێنه: ئەنجومەنی کۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن
و راپرسی له‌هەرێمی کوردستان، له‌نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی
كوردستانی كردوه داوای كردوه كه "راهی راهبەر ئیبراهیم سەعید لە قەوارەی یەکێتی
نیشتیمانیی کوردستان، زێدان رەشیدخان ئاودەل برادۆستی لە قەوارەی پارتی دیموکراتی کوردستان
و سیروان فەرەج محەمەد لە قەوارەی نەوەی نوێ سوێندی یاسایی لە جێگای ئەو کەسانە بخۆن
کە سوێندیان نەخواردوە."
رۆژی 6ی تشرینی دوه‌می رابردو، په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می
په‌رله‌مانی كوردستان له‌یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا سوێندی یاساییان خوارد، به‌ڵام
هه‌ریه‌كه له قوباد تاڵەبانی، شەعبان عەلی شەعبان، شاسوار عەبدولواحید نەچونە هۆڵی
پەرلەمان و سوێندیان نەخوارد، به‌و هۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره
یه‌ده‌گه‌ی له‌و سێ قه‌واره‌یه به‌مه‌به‌ستی جێگرتنه‌وه‌یان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان كردوه.