ئه‌ردۆغان داوای خێراكردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌باكوری سوریا ده‌كات
  2019-02-07       487       

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند؛ ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ باكوری سوریا خێرا بكرێن.

ئاوێنه‌: ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ(پێنجشه‌ممه‌)، له‌میانی پێشوازی له‌ ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی ئه‌مریكا و ئه‌نجومه‌نی توركی-ئه‌مریكی رایگه‌یاند"پەیوەندییەکی ستراتیژی لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی گشتگیر و بەھێز لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش لەنێوان تورکیا و ئەمریکادا ھەیە. ھەرچەندە پەیوەست بە جیاوازی بیروڕاکانمان ناوبەناو پەیوەندییەکانمان بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام ھاوبەشییەکەمان توانیوێتی زۆر ئاستەنگی تێپەڕێنێت."


سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا وتی"ترەمپ بەو دەستپێشخەرییەی کردی، پلانی ئەوانەی لەناوبرد کەھەوڵی تێکدانی پەیوەندیەکانی تورکیاو ئەمریکایان دەدا."

وتیشی"تورکیا ئامادەیە بەرپرسیارێتی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەو ناوچانە بگرێتە ئەستۆ کە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای تێدا دەکشێتەوە."

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە دروستکردنی ناوچەی ئارام کرد و وتی"وەک تورکیا تەنیا ئامادەین بە وەرگرتنی پشتگیری لۆجیستی، ناوچەی ئارام دروست بکەین و لەژێر رۆشنایی بەرژوەندییە ھاوبەشەکانماندا بەڕێوەی بەرین."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×