رۆژ نوری شاوه‌یس: پارتی زۆر نه‌رمی ده‌نوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زویی حكومه‌ت پێكبهێنرێت
  2019-02-07       1508       

رۆژ نوری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ حزبه‌كه‌ی نه‌رمی زۆری ده‌نوێنێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان. پێشی وایه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت زو پێكنه‌هێنرێت ئه‌وا پێگه‌ی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا لاواز ده‌بێت.

ئاوێنه‌: رۆژ نوری شاوه‌یس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ میدیاكانی حزمبه‌كه‌ی راگه‌یاند کۆبونەوەکانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ بەردەوام دەبن.
وتیشی "ئامانجی پارتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌زوترین كات حكومه‌ت پێكبهێنرێت ئه‌گه‌رنا هیچ واتایەک بۆ دیموکراسی و هه‌ڵبژاردن نامێنێتەوە...گەل کە دەچێتە هەڵبژاردن بەو هوایەوە دەچێت کە حکومەتێکی باشی هەبێت."

به‌بڕوای رۆژ نوری شاوه‌یس "ئەگەر زو حکومەت پێکنەهێنرێت ئەوا پێگەی کورد لاواز دەبێت لە ناوچەکەدا کە ئێستا لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە."

سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچونی دانوستانەکان، وتی "پارتی لە هەوڵدایەو زۆر نەرمی نیشانده‌دات بۆ ئەوەی پەرلەمان کۆببێتەوە و حکومەت پێکبهێنرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×