پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشهممه ۷-۲-۲۰۱۹ لەگەڕەکی سەرچناری
شاری سلێمانی دوای ئەوەی گەنجێکی ۱۸ ساڵ دەکوژرێ دەستبەجێ بکوژەکە
دەستگیر دەکرێ.
ئاوێنه: بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لهڕاگهیهندراوێكدا
بڵاوی كردهوه كه بکوژەکە لەگەڕەکی سەرچنارو لەماڵی خۆیانداو بەچەکی جۆری تاپڕ
تاوانەکەی ئەنجامداوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی گەشتنە شوێنی ڕوداوەکەو تەرمەکەیان
ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کردو، تۆمەتباری ڕوداوەکەیان دەستگیرکرد.
هێمای بۆ ئهوهش كرد كه تۆمەتباری ڕوداوەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا
دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەچەکی جۆری تاپڕ تاوانەکەی ئەنجامداوەو لە ئێستادا بەپێی
ماددەی ٤۰٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
ئهوهشی خستهڕو كه کوژراوەکە ناوی (ی. س. ب.) و لەدایکبوی ساڵی ۲۰۰۰ه، بکوژەکەش ناوی
(ش. ا. ع.)هو لەدایکبوی ساڵی ۲۰۰۲ه.
ئاماژهی بهوهشدا كه بنکەی پۆلیسی سەرچنار پەڕاوی لێکۆلینەوەی
بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.