گۆران عومەر
ناسراو بە (گۆرانی ئینزیبات)، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند؛
وەك پەرلەمانتار ئاگادارن لە گفتوگۆكانی نێوان حزبەكەی و پارتی بەڵام ئاگاداری
ئەوە نین كە حزبەكەی داوای چ پۆستێكی كردوە لەحكومەتی داهاتودا.
ئاوێنە: گۆرانی
ئینزیبات لە وتوێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا كە ئەمڕۆ هەینی دەقەكەی بڵاوكراوەتەوە
رایگەیاند كە ئاگاداری ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی نێوان حیزبه‌كه‌ی و لایه‌نی پێكهێنه‌ری
حكومه‌ت (پارتی دیموكراتی كوردستان)ن و وتی"له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له‌فراكسیۆن كۆبونه‌وه
ده‌كه‌ین و ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه له‌گفتوگۆكاندا باس كراوه له چ خاڵێكه‌وه له
كام وه‌زاره‌ته‌وه چاكسازی ده‌ست پێبكرێت، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه نین كه گۆڕان
"بیزه‌بت" داوای چ پۆستێكی كردوه. ئه‌وه لای ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دانوستانكار
و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنە."
ۆرانی ئینزیبات
باسی له‌بۆچونی خۆی كرد سه‌باره‌ت به‌به‌شداری حیزبه‌كه‌ی له‌حكومه‌ت و وتی"من
پێم باشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات به‌مه‌رجێك وه‌زاره‌ته‌كه
" به‌كاملی" وه‌ربگرین چونكه ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌وه‌زاره‌تێكیش بكه‌ین هه‌رباشه
كه ببێته وه‌زاره‌تی هاوڵاتی نه‌ك وه‌زاره‌تی حكومه‌ت و حیزب."
وتیشی"تا ئێستا
به‌وپێیه‌ی ئاگادار كراوینه‌ته‌وه له ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كان له‌و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردویه‌تی لێك تێگه‌یشتن هه‌یه
له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵێنی هیچ پۆستێكی
به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌داوه كه بڵێن ئه‌و پۆسته ده‌ده‌ین یا ئه‌وه‌مان داناوه
بۆ گۆڕان."