رۆژنامەیەكی ئەمریكی: تا كۆتایی مانگی نیسان ئەمریكا تەواوی هێزەكانی لەسوریا دەكشێنێتەوە
  2019-02-08       646       
بەپێی چەند سەرچاوەیەك لە ئیدارەی ئەمریكا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پلانی ئەوەی هەیە تا كۆتایی مانگی نیسانی داهاتو تەواوی هێزەكانی لەسوریا بكشێنێتەوە.
ئاوێنە: رۆژنامەی "ۆڵ ستریت جۆرناڵ" لەزاری چەند سەرچاوەیەك لە ئیدارەی ئەمریكا بڵاوی كردۆتەوە ئەگەر كۆشكی سپی گۆڕانكاری تێدا نەكات، ئەوا تا ناوەڕاستی مانگی مارس بەشێكی زۆری ئەو هێزانەی ئەمریكا كە لەسوریان دەكشێنرێنەوە.
سەرچاوەكان هێماشیان بۆ ئەوە كردوە كە تا كۆتایی مانگی نیسانی داهاتو ئەمریكا تەواوی هێزەكانی لەسوریا دەكشێنێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×