خاڵە گومرگییەكانی فایدە، شێراوا و لەیلان هەڵدەگیرێن
  2019-02-08       696       
دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق بڕیاری دا بە هەڵگرتنی خاڵە گومرگییەكانی "فایدە، شێراوا، لەیلان" و داواش لەسەرجەم دەروازە سنورییەكان بەوانەی هەرێمی كوردستانیشەوە دەكات كە پابەندبن بە بڕیاری یەكخستنی رێكارو رسوماتە گومرگییەكانەوە. 
ئاوێنە: دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەكدا سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە یەكخستنی رێكارو رسوماتە گومرگییەكانەوە لە سەرجەم دەروازە سنورییەكان، ئاشكرایكرد كە ئەو بڕیارە لە 17ی ئەم مانگەوە دەبێت لەسەرجەم دەروازە سنورییەكان بەوانەی هەرێمی كوردستانیشەوە جێبەجێ بكرێت. 
لەبەیاننامەكەی دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراقدا هێما بۆ ئەوە كراوە لەڕۆژی 17ی ئەم مانگەوە دەستەكەیان و گومرگەكانی هەرێمی كوردستان دەست دەكەن بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ رێكخستنەوەی بازرگانی و جموجوڵی هەناردەو هاوردەكردن. 
بەپێی راگەیەندراوەكە بڕیارەكە زامنی یەكخستنی روسوماتی گومرگی دەكات لەسەرجەم دەروازە سنورییەكاندا بەوانەی هەرێمی كوردستانیشەوە كە بەم شێوەیە ناوی بردون(پەروێزخان، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، فڕۆكەخانەی هەولێر، فڕۆكەخانەی سلێمانی.) 
ئەوەشی خستۆتەڕو كە پسوڵەی گومرگی یەكگرتو بەهەردو زمانی عەرەبی و كوردی دەبێت ئەوەش بەپێی یاسای گومرگەكان.
جەختیشی كردۆتەوە كە دەبێت سەرجەم دەروازە سنورییەكانی پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان پابەندبن بەو بڕیارانەوە كە لە ئەنجومەنی وەزاریرانەوە لەپەیوەست بە پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی و كشتوكاڵی دەردەچن.
وتوشیەتی"بڕیارەكە هەڵگرتنی خاڵە گومرگییەكانی ئێستا لە هەریەك لە (فایدەو شێراوا لە باكوری كەركوك)و (لەیلان لە رۆژهەڵاتی كەركوك) لەخۆدەگرێت."
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×