مستەفا چاوڕەش: كۆبونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەهەولێر دەبێت
  2019-02-08       1659       

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند؛ كۆبونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەهەولێر بەبەشداری سەرجەم ئەندامە كوردەكانی ئەو ئەنجومەنە بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوا كۆبونەوەیاندا رێككەوتن لەسەر ئەوەی رۆژی 18ی ئەم مانگە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەهەولێر كۆببێتەوە، بەڵام ئەو كۆبونەوەیە لەلایەن كوتلەی عەرەبی و كوتلەی توركمانی ناو ئەنجومەنەكەوە رەتكرایەوە.

مستەفا چاوڕەش، ئەمڕۆ هەینی لەوبارەیەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند؛ ١٨ى ئەم مانگە کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بە بەشدارى سەرجەم ئەندامە کوردەکانى ئەنجومەن لەهەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، کۆبونەوەکە بۆ ئامادەکارییە بۆ کۆبونەوەى داهاتوى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئەمەش بەمەبەستى هەڵبژاردنى پارێزگارێکی نوێیە بۆ ئەو شارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×