سه‌ڵاحه‌دین؛ چه‌كدارانی داعش سێ گه‌نجیان گولـله‌باران كرد
  2019-02-08       537       

چه‌كدارانی داعش له‌ گوندێكی سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌و سێ گه‌نجه‌یان گولـله‌باران كرد كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ چیای "مه‌كحول" رفاندبونی. دوان له‌و گه‌نجانه‌ بران.

ئاوێنه‌: مه‌روان جه‌باره‌، وته‌بێژی عه‌شیره‌ته‌كانی سه‌لاحه‌دین له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند؛ ئه‌و سێ گه‌نجه‌ له‌ گوندی "مسحكی" قه‌زای بێجی-یه‌وه‌ رویان له‌ به‌رزاییه‌كان كردوه‌ بۆ چێژوه‌رگرتن له‌ سروشت و دیمه‌نه‌ به‌هارییه‌كانی ناوچه‌كه‌.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ داعش ئه‌و سێ گه‌نجه‌مه‌ی له‌ به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ رفاندوه‌، به‌ڵام دواتر ئه‌و كه‌سه‌ی دیكه‌یان ئازادكردوه‌و سێ گه‌نجه‌كه‌یان گولـله‌باران كردون كه‌ دوانیان برای یه‌كدین.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ داعش له‌ به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین و چیای مه‌كحول مۆڵگه‌ی هه‌یه‌و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی چونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و سێ گه‌نجه‌، شوێنه‌واری چه‌كدارانی داعشیان له‌ناوچه‌كه‌ بینیوه‌.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×