ئیداره‌ی گه‌رمیان رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی زیاده‌ڕویكردن
بۆ سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی ناوچه‌كه ده‌دات و ده‌شڵێت؛ ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆسه‌ی یاسایی
بون و یاسایی نەبونی ھیچ جۆرە کارێکی نەبەستۆتەوە به میزاجی شه‌خسی و موزایه‌داتی
سیاسییه‌وه.
ئاوێنه: له‌چه‌ند رۆژی رابردودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه بازرگانێكی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌ستیكردوه به
كاركردن له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی له‌گوندی به‌رلوت كه به‌وته‌ی چالاكانی تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان روبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 16 دۆنمه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر روباری
سیروان و شوێنی گه‌شت و سه‌یرانی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌یه‌و قوله‌یه‌كی شوێنه‌واریش
ده‌كه‌وێته ناو پارچه زه‌وییه‌كه.
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له گه‌رمیان داوای
رونكردنه‌وه‌یان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وباره‌یه‌وه كردبو.
دوێنێ له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
گه‌رمیان كه پێكهاتبون له قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
كشتوكاڵی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی
كه‌لار له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند ئه‌و كه‌س مافی یاسایی خۆیه‌تی ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌دات و مۆڵه‌تیشی وه‌رگرتوه.
به‌ڵام هه‌ر دوێنێ غالب محه‌مه‌د پەرلەمانتاری عێراق، زگار
حمە نەگرەیی و شیرین ئه‌مین پەرلەمانتارانی کوردستان، محه‌مه‌د شێخ وەهاب و کەریم عه‌لی
ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له‌وه‌ڵامی ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌م چه‌ند
خاڵه‌یان خسته‌ڕو:
1-بەشێکی زۆری هاوڵاتیان لەکاتی خۆیدا زەوی تاپۆی بەناوەوەکراو
بۆڕێگە بەئەوان نادرێت ئیش و کار بکەن بەشێکیان ناتوانن ئیش و کارەکانیان ئەنجام بدەن،
دوابەدوای ئەم بابەتە ڕەنگە کەسانێک هەبن لەگەرمیان بەگشتی و چواردەوری کەلار داوای
مافی خۆیان بکەن وکێشەیا بۆدروست بوبێت و تائێستە بێدەنگ بوبن، بۆیە داوا لەوکەسانە
دەکەین کە ئاگادارمان بکەنەوە بۆئەوەی بەدواداچونیان بۆبکەین مافیان بۆبگەڕێتەوە.
2- لەڕونکردنەوەکە دا ئاماژە دراوە بە دوپارچە زەوی بە ڕوبەری
57 دۆنم، بۆیە 16 دۆنم دەبێت بکرێت بەباخ، ئاماژە بەوەنەدراوە و بەهیچ شێوەیەک باسی
دروستکردنی ڤێلاتان نەکردوە لەسەری کەناتوانێت بیکات، ئەگەر کردی دوای کێ بەرپرسەلێی؟
3- هەتاوەکو کۆدەنگیەک لەسەری دروست نەبو باسی ئەوقولەتان
نەکردوە کەلەسنوری شوێنەواردایە، کارکردن لەنزیک قولەکە بەردەوامبو، بەڵام دوای دروستبونی
کۆدەنگیەک شوێنەوار هەستان بەکاری خۆیان سنوریان دیاریکرد کەوایە پێشتر نایاسای بوە.
4-ئەگەر یاسایبوە خێرە پێشتر بڕیاری ڕاگرتنی دراوە، ئەگەر
یاسایبو بۆڕاگیرا؟ ئەگەرنایاسایبو بۆ ئێستەدەڵێن یاساییە؟
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان له
راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه پاش بڵاو بونه‌وه‌ی ده‌نگۆی زیاده‌ڕه‌وی كردن
بۆسه‌ر موڵكی گشتی (پارچه زه‌وییه‌ك له گوندی به‌رلوت) ده‌ست به‌جێ ئیداره‌ی گه‌رمیان
وه‌كو به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌خلاقی و یاسایی خۆی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد
كه به‌زویی به‌دواداچون بۆ ئه‌وبابه‌ته بكه‌ن و ڕونكردنه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی
حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی ھه‌یه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی
كۆی گرفته‌كان، ھه‌ربۆیه وه‌ك ھه‌میشه ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆسه‌ی یاسایی بون و
یاسایی نه‌بونی ھیچ جۆره كارێكیشی نه‌به‌ستۆته‌وه به میزاجی شه‌خسی و موزایه‌داتی
سیاسیه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی
قه‌زای كه‌لارو كشتوكاڵی گه‌رمیان و شوێنه‌واری گه‌رمیانیش ھیچ ته‌بریرێكیان نه‌ھێشته‌وه
بۆ ھیچ كه‌س و لایه‌نێك و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش وه‌كو چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی ته‌ماشای
ڕونكردنه‌وه‌كه ده‌كات.
وتوشیه‌تی"ھه‌ر ھاوڵاتیه‌ك واده‌زانێت مافی پێشێل ده‌كرێت
و كاره‌كانی به‌باشی بۆ ڕایی ناكرێت و جیاوازی ده‌كرێت له‌نێوان ھه‌رچین و توێژێكدا
ده‌توانێت سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكات بۆ به‌دواداچونی جددی و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی
كێشه‌كه‌ی."