2019-02-08   1586     
كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌رشیف
به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێش كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه كۆده‌بێته‌وه‌و كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌ی حكومییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند،ووه هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیارینه‌كراوه، به‌ڵام پێش رۆژی 18ی 2ی 2019، ده‌بێت ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ئه‌نجامبدرێت.
ناوبراو ده‌ڵێت، "ده‌بێت له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، بۆچونی ئێمه له‌باره‌ی رێكه‌وتنه سیاسییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی وه‌ربگیرێت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاندیده‌كانمان بۆ پۆسته‌ی حكومییه‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه".
ئاشكراشیكرد، یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت‌و ده‌بێت له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا، كاندیدی ئه‌و پۆسته له‌پێش رۆژی 18ی ئه‌م مانگه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه حزبه‌كه‌ی له‌كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌ریده‌گرێت، مسته‌فا چاوڕه‌ش رونیكردۆته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی نێوان لیژنه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی، ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌و تائێستاش نازانرێت چه‌ند وه‌زاره‌ت‌و چ وه‌زاره‌تێك به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوا كۆبونەوەیاندا رێككەوتن لەسەر ئەوەی رۆژی 18ی ئەم مانگە په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و تێیدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت.