هه‌سه‌ده‌: به‌کشانەوەی ئه‌مریكا له‌سوریا رۆژئاوای کوردستان روبەڕوی هەڕەشەی دەرەکیی‌ دەبێتەوە
  2019-02-08       886       
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات -هه‌سه‌ده‌-

هاوسەرۆکی هه‌سه‌ده‌ پێیوایه، ئەگەر کشانەوه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌سوریا کتوپڕ بێت ئەوا کێشەی زۆر دروستدەکات‌و رۆژئاوای کوردستان‌و ناوچەکانی دیکە روبەڕوی هەڕەشەی زیاتری هێزە دەرەکییەکان دەبنەوە. 

ئاوێنه‌: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات -هه‌سه‌ده‌- باس له‌پرسی‌ كشانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا ده‌كات له‌سوریاو ده‌ڵێت، ئەگەر کشانەوەکە کتوپڕ بێت، ئەوا کێشەی زۆر دروستدەکات، رۆژئاوای کوردستان‌و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە روبەڕوی هەڕەشەی زیاتری هێزە دەرەکییەکان دەبنەوە. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ مانەوەی ژمارەیەکی کەم سەربازی ئەمریکی لەرۆژئاوای کوردستان‌و ناوچەکانی دیکەی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا گرنگە، چونکە ئەگەر بەشێوەیەکی سیمبولی سەیری ئەو مانەوەیە بکرێت واتایەکی گەورەی هەیە.

به‌بۆچونی‌ ئیلهام ئەحمەد، لەروی تەکنیکیشەوە مانه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا دەتوانێت زانیاری گرنگی هەواڵگری پێشکەش بکەن‌و هاریکاریش بن بۆ نەهێشتنی شانە نوستووەکانی داعش. 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×