2019-02-08   1210     
ژمارهیهك كچی ئێزدی، ئهرشیف
ماڵپەڕی ئێزدی 24 لەزاری عەلی حسین خانسوری کە یەکێکە لەچالاکوانە ئێزدییەکان بڵاویکردۆتەوە، کچێکی ئێزدی ژێر دەستی چەکدارانی داعش لەسوریا ئازادکراوە.
ئاوێنه: ئهو چالاكوانه دهڵێت، دوای چاودێریکردنی بۆ ماوەی چەند مانگێک، توانراوە ئهو کچه ئێزدییه بەناوی "سەوسەن" بگەڕێنرێتەوە بۆ لای کەسوکارەکەی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەوسەن لەرۆژی 3ی ئابی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراوە بۆ سوریاو ئەوکاتە تەمەنی لەپێنج ساڵ تێنەپەڕیوە.
ئاشکراشیکرد، ئەو کچە ئێزدییە لەلای سەرکردەیەکی داعشی بەرەگەز میسری بووەو نازناوی "ئەبو سوهەیب میسری" بووە، بەهۆی ئەوەشەوە لەئێستادا سەوسەن تەنها دەتوانێت بەشێوەزاری میسری قسە بکات.
عەلی حسین خانسوری رایگهیاندووه، پێشتریش چەند کچێکی دیکەی ئێزدی ئازادکراونو لەئێستادا لە "ماڵی ئێزدی" لەناوخۆی سوریان، چاوەڕواندەکرێت لەچەند رۆژی داهاتودا بگوازرێنەوە بۆ قەزای شنگال، بۆئەوەی رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە.