ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌
  2019-02-09       708       

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژى یه‌كێتى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌سه‌ر پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت و دواین لێكتێگه‌شتنیان له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاوێنه‌:سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژى یه‌كێتى له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنوه‌ڕۆ  له‌شارى سلێمانى، مه‌كته‌بی سیاسی بەسەرپه‌رشتى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى، بۆ تاوتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دواین لێكتێگه‌شتنیان له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

وتیشى"له‌كۆبونه‌وەكه‌دا مه‌كته‌بى سیاسى تاوتوێى هه‌نگاوى نوێ و دواین لێكتێگه‌شتنه‌كان ده‌كات له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت و پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ به‌غدا و كه‌ركوك، هاوكات كۆبونه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ستیشه‌ به‌ ئاماده‌كارى یه‌كێتى بۆ كۆبونه‌وه‌ى داهاتوى هاوبه‌شى نێوان پارتى و یه‌كێتى كه‌ بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ و پێش 18ى مانگ ئه‌نجامبدرێت".

وته‌بێژى یه‌كێتى ئه‌وه‌شیخسته‌رو، "ئه‌و قسانه‌ى لێره‌و له‌وێ له‌سه‌ر په‌شیمانبونه‌وه‌ى پارتى له‌ لێكتێگه‌شتنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌كرێت، ته‌نها قسه‌ى میدیایه‌، هه‌ردولا تائێستاش له‌سه‌ر دواین خاڵه‌كانى لێكتێگه‌شتنى نێوانیان كۆكن و ده‌رباره‌ى ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ى باسده‌كرێت به‌فه‌رمى هیچ به‌ یه‌كێتى نه‌دراوه‌".

.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×