كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی باشوری كوردستان
  2019-02-09       835       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی بڵاوكردەوە. بەپێی كەشناسی ئەمڕۆ لەزۆربەی كاتەكاندا باران دەبارێت و سبەینێش باران بارین لەكات و شوێنی جیاجیادا بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی كاتەكاندا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەمڕۆ لەناوچە سنورییە شاخاوییەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك بەفر بارین دەبێت.

 

بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی ئاسمانی سبەینێی شارەكانی باشوری كوردستان لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەكات و شوێنی جیاجیادا.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×