زیندانییەكی هەڵهاتوی كەركوك لەسەر سنوری توركیا دەستگیركرا
  2019-02-09       1510       
ئەو کەسەی کە مانگی ڕابردو لە زیندانێكی کەرکوک هەڵهات و تۆمەتباربو بە کوشتنی دو کەس، ئەمڕۆ لە سەرسنوری تورکیا دەستگیرکرا.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك ئاشكرایكرد كە ئەو كەسەی مانگی رابردو لە زیندانی كەركوك هەڵهاتوەو تۆمەتباربوە بە كوشتنی دو كەس، ئەمڕۆ شەممە لەسەر سنوری توركیا دەستگیركراوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "ئەو زیندانییەی کە مانگی ڕابردو لە زیندانی کەرکوک هەڵهاتبو دەستیگیرکرا."
دەستگیركراوەكە تۆمەتبارە بە كوشتنی دو كەس و رۆژی 26ی مانگی رابردو لە زیندانی بنكەی پۆلیسی رەحیماوا لە شاری كەركوك هەڵهات.
لە راگەیەنراوەکە پۆلیسدا هاتوە"دەستگیرکراوەکە لە زاخۆ بوە و بەنیاز بوە بچێتە ناو خاکی وڵاتی تورکیاو دوای ئەوەی زانیارییمان پێ گەیشتوە توانیومانە دەستگیری بکەین."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×