چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر: لەساڵی رابردودا 325 ژن داڵدەدراون
  2019-02-09       657       
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە ساڵی رابردودا لەو پارێزگایە 325 ژن هەڕەشەیان لەسەر بوەو داڵدەدراون.
ئاوێنە: یوسف چاوشین، ئەمڕۆ شەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی رابردوی پارێزگای هەولێری بڵاوكردەوەو رایگەیاند لە سنوری پارێزگای هەولێر سێ خانەی پاراستنی منداڵان هەیە و کۆی ئەو منداڵانەی سەر بەو خانانەن ٢٦٦ منداڵن و ٤١ منداڵ لەو خانانەدان و لە دەرەوەی خانەکانیش ٢٢٥ منداڵ لە ژێر چاودێری ئەواندان.
ئەوەشی خستەڕو لە ساڵی ٢٠١٨دا چەندین منداڵیان گەڕاندوەتەوە بۆ خێزانەکانیان و بۆ بەدەمەوەچونی کێشەکانی منداڵان، هێڵێکی فریاکەوتنیان بەردەست خستوە.
سەبارەت بە داڵدەدانی ژنان رایگەیاند، لە ساڵی ڕابردودا لە سنوری پارێزگای هەولێر ٣٢٥ هەڕەشەیان لەسەر بوەو ئافرەت داڵدەدراون.
بەڵام ئاماژەی بەوەدا كە لەئێستادا ٢٤ ژن لە خانەکانی داڵدەداندا ماونەتەوە و داڵدەدراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×