"شەپۆلێكی تەم هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە"
  2019-02-09       767       

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت شەپۆلێكی تەم هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.


ئاوێنە: ئێوارەی ئەمرۆ "شەممە" بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشدارییەكی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات شەپۆلێكی تەم هەرێم دەگرێتەوە‌و مەودای بینین لەزۆر شوێن بۆ كەمتر لەیەك كیلۆمەتر كەمبوەتەوە.


كەشناسی هەرێم پێشبینیش دەكات كاریگەری ئەو شەپۆلی تەە تا درەنگانێكی ئەمشەو بەردەوام بێت، دەشڵێت مەودای بینین ئێستا لەهەندێك شوێن بەم جۆەیە هەولێر 2كم، پیرمام 500 مەتر، چەمچەماڵ 1 كم، دهۆك 3 كم، كەركوك 2كم، شەمامك 1 كم".

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×