2019-11-19   733     
مایك پۆ‌مپێیۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت كه وڵاته‌كه‌ی له‌نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كات‌و له‌هه‌مانكاتدا ئیدانه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ش ده‌كات كه به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامده‌درێت.
ئاوێنه: مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌نوێترین تویتیدا باس له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كات‌و نوسیویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا له‌نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات‌و ئه‌و توندوتیژیانه‌ش ئیدانه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامیانداوه.
ئه‌وه‌شی نوسیوه، گه‌لی ئێران گوزه‌رانێكی باشتری ده‌بێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئه‌و وڵاته رێز له‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌پێویستیشی ده‌زانیت ئێران هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بگۆڕێت‌و وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی مامه‌ڵه بكات.
مایك پۆ‌مپێیۆ ده‌ڵێت، ده‌بێت ئێران توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌ی رابگرێت‌و هێڵی ئینته‌رنێتیش بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌ستیان به‌ئینته‌رنێت بگات.
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، له‌رۆژی هه‌ینی رابردوه‌وه خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی بەرفراوان شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وە.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ش رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد كه له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندان‌و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، لە 21 شاری ئێران‌دا 106 خۆپیشاندەر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كوژراون.