فەرماندەیەكی زێرەڤانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
  2019-11-20       1718       

بە وتەی لێپرسراوی راگەیاندنی فەرماندەیی زێرەڤانی موقەدەم دڵزار ئەحمەد سەرلقی بەشی ئامریەی بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی لەکاتی دەوامی ‏ئاساییدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.‏

ئاوێنە: عەقید دڵشاد مەولود، لێپرسراوی راگەیاندنی فەرماندەیی زێرەڤانی بە روداوی راگەیاندوە"موقەدەم دڵزار ئەحمەد، سەرلقی ‏بەشی ئامرییەی بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی،‏ دوێنێ دوشەممە ‏لە ژورەکەیدا، بەهۆکارێکی نادیار بە چەکەکەی کۆتایی بە ژیانی ‏خۆی هێنا".‏

بە وتەی ئەو بەرپرسەی زێرڤانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە روداوەكە پێكهێنراوە.

 موقەدەم ‏دڵزار ئەحمەد، تەمەنی 55 ساڵ خەڵکی هەولێر بو، لە ساڵی 2004 پەیوەندی بە زێرەڤانییەوە ‏کرد، خاوەنی دو کوڕ و سێ کچە، سەرەتا کە پەیوەندی بە زێرەڤانییەوە ‏کرد پلەی ملازمی هەبو.‏

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×