هێزە ئەمنییەكانی عێراق پردێكی بەغدایان لەژێر دەستی خۆپیشاندەران دەرهێنا
  2019-11-20       702       

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە بەكارهێنانی غازی فرمێسكڕێژ توانیویانە خۆپیشاندەران لە پردی "ئەحرار" بەرەو گۆڕەپانی "خەلانی" لە بەغدا دوربخەنەوەو لەئاكامی ئەوەش 25 كەس توشی تەنگەنەفەسی بون.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردۆتەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەچڕی غازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناوە بۆ دورخستنەوەی خۆپیشاندەران لە پردی ئەحرار.

ئەو سەرچاوە ئەمنییانە باسیان لەوە كردوە كە هێ.ە ئەمنییەكان توانیویانە خۆپیشاندەران بەرەو گۆڕەپانی "خەلانی" لە بەغدا دوربخەنەوە.

ئاشكراشیان كردوە لەمیانی دورخستنەوەی ئەو خۆپیشاندەرانەدا بە گازی فرمێسكڕێژ، تا ئێستا 25 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆماركراون و حاڵەتە مەترسیدارەكانیان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×