ده‌سته‌ی نه‌زاهه،
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و بانگهێشتی بۆ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی كه‌ركوك ده‌ركرد، له
نێویاندا یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و قایمقامی پێشوی دوبزو سه‌رۆكی پێشوی زانكۆ هەن،
ئه‌وه‌ش به چه‌ندین تۆمه‌تی جیاواز‌و به‌پێی یاسای سزادانی عیراق.
ئاوێنە، كەركوك
ناو: فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی تشرینی
دوه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانی بانگهێشتكردن ده‌ركراوه بۆ یاریده‌ده‌ری
پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری هونه‌ری.
عه‌لی حه‌مادی، یاریده‌ده‌ری
پارێزگار به‌پێی مادده‌ی 331 له یاسای سزادان بانگهێشتكراوه.
بەپێی ئەو ماددەیە
هەر فەرمانبەرێكی حكومی، پێشێلی ئەركەكەی خۆی بكات، یان كارەكەی جێبەجێنەكات، بەئەنقەست
و لەپێناو زیانگەیاندن بە كەسانی تر، ئەوە بە زیندانیی و غەرامە یاخود یەكێكیان
سزادەدرێت.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه فه‌رمانی بانگهێشتكردن بۆ هه‌ریه‌ك له
سه‌رۆكی پێشوی زانكۆ، یاریده‌ده‌ری زانستی سه‌رۆكی زانكۆ، راگری پێشوی كۆلێژی یاسا‌و
سه‌رۆكی به‌شی یاسا ده‌ركراوه.
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی
تری نه‌زاهه‌دا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ قایمقامی پێشوی دوبز ده‌ركراوه، به‌پێی
مادده‌ی 332 له یاسای سزادان.
به‌پێی ئه‌و
مادده یاساییه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان راسپێردراو به خزمه‌تی گشتی كه‌سێك ده‌ستگیربكات
یان ده‌ستبه‌سه‌ری بكات له بارودۆخێكی نایاساییدا، ئه‌وا سزاده‌درێت به زیندانی
تا حه‌وت ساڵ و ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه به جلوبه‌رگی فه‌رمییه‌وه بو، ئه‌وا سزاكه
ده‌گاته 10 ساڵ زیندانی.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌دا هاتوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 10 لێپرسراوی كۆگاكانی سه‌ر
به كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له كه‌ركوك ده‌ركراوه، ئه‌وه‌ش له‌نێوان
ساڵانی 2015 تا 2018، به مادده‌ی 349 له یاسای سزادانی عیراقی.
به‌پێی ئه‌و
مادده‌یه هه‌ر كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست و له‌رێی نقومكردنه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی
خه‌ڵك دروستبكات به 15 ساڵ زیندانی سزاده‌درێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و روداوه ببێته هۆی
مردنی كه‌سێك سزاكه ده‌گاته له سێداره‌دان، ئه‌گه‌ریش زیانی زۆر به ماڵ و
سامانیان بگه‌یه‌نێت سزاكه‌ی زیندانی هه‌تاهه‌تایی یان كاتییه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه
ئاشكرایكردوه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، 60 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و بانگهێشت
بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و لێپرسراوانی ناوخۆیی ده‌ركراوه، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی
و زیانگه‌یاندن به سامانی گشتی.