لەدژی بریارەكەی وەزارەتی ناوخۆ كە رێگە لەشۆفێریكردنی كارمەندانی هێزە ئەمنیو سەربازییەكان دەگرێت چۆفێری بكەن، شۆفێرانی تەكسی لەبەردەم فەرمانگەی هاتوچۆی قەزای كۆیە گرد دەبنەوە، راشیدەگەیەنن لەناچاریدا پەنایان بۆ كاری شۆفێریكردنی تەكسی بردوە.
ئاوێنە: شۆفێرانی تەكسی لەقەزای كۆیە لەدژی بریارەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرد دەبنەوەو ئاماژە بەوە دەكەن بریارەكە دەبێتە هۆی زیانگەیاندنێكی زۆر بە خۆیانو خانەوادەكانیان، وەزارەتی ناوخۆش رایدەگەیەنێت وەك كار ئاسانییەك بۆ شۆفێرانی تەكسی دەتوانن تابلۆکانیان بکەنە تایبەت و لە رسوماتەکانی تۆمارکردن، ژینگە و رێگەوبانیش دەبەخشرێن.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیەش رایدەگەیەنێت ئەوان لەئێستادا چاوەروانی گەیشتنی بریارەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ جێبەجێكردنی، راشیدەگەیەنێت ئەوان لەگەڵ بێكار كردنی هیچ هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان نین.
هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە، بەشێك لە شۆفێرانی تاكسی, كە موچەخۆرن یاخود لە هێزە ئەمنیەكانن, دژی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبەردەم بینای فەرمانگەی هاتوچۆی قەزای كۆیە، گردبونەوە و داوا دەكەن یان موچەكانیان بۆ زیاد بكرێت بۆ ئەوەی پێویستیان بە كاری دیكە نەبێت، یاخود ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیەش دەڵێت: لەگەڵ ئەوەدا نین كە هیچ هاوڵاتیەك بێ كار بكرێت بەڵام چاوەڕوانی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.
هەرلەم بارەیەوە پێشتر وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان ژمارهیهك راسپاردهی نوێ بۆ رێكخستنهوهی كاری تاكسی خستەرو یهكیك لهوانهش ئهوهیه كه ئهوانهی ئارهزوی كاری تاكسی ناكهن دهتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلهكانیان بێ بهرامبهر بكهن به تایبهت.
رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوش لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبونی لایەنە پەیوەندارەکان، کۆبونەوەیەکی دیکە بۆ چۆنێتی رێکخستنی کاری تاکسی بەڕێوەچو و لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک راسپاردە بۆ رێکخستنی کاری تاکسی خراونەتەڕو.
بهپێی راگهیهندراوی كۆبونهوهكه یەکێک له راسپاردهكان ئەوەیە بۆ قەدەغەکردنی شۆفێریکردنی فەرمانبەرانی حکومی، سود لە بایۆمەتری فەرمانبەران وەردەگیرێت.
ههروهك شۆفێرانی ئەو تاکسیانەی کە لەمەودوا ئارەزوی کاری تاکسیكردن ناکەن، دەتوانن تابلۆکانیان بکەنە تایبەت و لە رسوماتەکانی تۆمارکردن، ژینگە و رێگەوبانیش دەبەخشرێن.
هەر بەگوێرەی راسپاردەکان، ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆکانیان دەرەوەی ھەرێمی کوردستانە مافی ئەوەیان نییە کاری شۆفێری تاکسی لە ھەرێمی کوردستان بکەن.
بەپێی راسپاردهكان، پێویستە شۆفێری تاکسی بە تاوانێک یان کەتنێکی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت، ئەوەش بە پشتگیری نوسینگەکانی بەڵگە و تاوانی پارێزگاکان پشتڕاستدەکرێتەوەو شۆفێر دەبێت پشتگری بنکەی پولیس و ئاسایشی ئەو گەڕەکەی کە لێی نیشتەجێیە، هەبێت.
هەروەها دەبێت کۆمپانیا و نوسینگەی گواستنەوەی هاوڵاتیان گشت ئۆتۆمبێلە تاکسییەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گواستنەوە و ھاتوچۆ تۆمارکردبن و ئەوەش دەکرێت لەسەر ناوی نوسینگە یان کومپانیا یان شۆفێر بێت. پێویستە کومپانیا یان نوسینگە بەڵێننامە پڕبکاتەوە کە تەواوی بەرپرسیارێتی شۆفێری ئەو تاکسیە لەئەستۆدەگرێت.
سێ لیژنە لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک بۆ رێکارەکانی پەیوەست بەکاری تاکسییەکان پێکهێنران.
زانیارییەکانی شۆفێر بەم جۆرە دەبن "ناوی خاوەنی ئۆتۆمبێل، ناوی سیانی شۆفێر، فۆتۆی شۆفێر، ژمارەی ئۆتۆمبێل و جۆری و کۆدی تایبەت بە ئۆتۆمبێل، دو کارت لە پێشەوەی جام لای سەرنشین و سەرینی پشتەوەی کوشنی تەنیشت شۆفێر