مەلا بەختیار: كۆنگرەی پینەوپەڕۆ زیانی بۆ یەكێتی دەبێت
  2019-11-20       1071       

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، لەگەڵ سەپاندنی هیچ جۆرە رێككەوتنێك لەناو كۆنگرە نییە. دەشڵێت، كۆنگرەی "پینەوپەڕۆ" زیانی بۆ یەكێتی دەبێت.

ئاوێنە: مەلا بەختیار، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی كوردستان24، رایگەیاند"من لەگەڵ کۆنگرەی گۆڕانکاری و تەفاهومم، بەڵام لەگەڵ سەپاندنی هیچ جۆرە رێککەوتنێک لەناو کۆنگرە نیم. چ بەنسبەت شەخسێکەوە، چ بەنسبەت لیستیکەوە."

وتیشی"من لەگەڵ ئەوە نیم ناکۆکییەکان زاڵ بکەین بەڵکو دەبێت چارەسەریان بکەین."

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕو"شەقام لە ئێمە تۆراوە، ئەگەر کۆنگرەکە سەرکەتو بێت شەقام ئاشت دەکەینەوە، ئەگەر کۆنگرەکە گۆڕنکاری بکات، هیوا بۆ شەقام دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بە پینەوپەڕۆ کۆنگرەکە ئەنجام بدرێت و پاساو بۆ شەخس و تەکەتول و هەڵەکان بهێنینەوە، زیانی زۆری بۆ یەکێتی دەبێت."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیارە رۆژی 7ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و لەو چوارچێوەیەشدا تا ئێستا كۆنفرانسی كۆمیتەكان ئەنجامدراوەو بڕیاریشە هەفتەی داهاتو كۆنفرانس و هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان بەڕێوەبچێت. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×