رێكخراوی
لێكۆڵینەوەو گەشەپێدان(RDO) رایگەیاند،
لەماوەی یەك ساڵی تەمەنی پەرلەمانی كوردستاندا، تەنها خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەشت پێشنیارە
یاسا كراوە كە دەچنە چوارچێوەی بەڵێنی لیستە براوەكانەوە دەشڵێت"له‌به‌رئه‌وه‌ی ئەو پێشنیارانە نه‌چونه‌ته
قۆناغی كۆتایی و نه‌بونه‌ته یاسا، بۆیه وا ته‌ماشایان ناكه‌ین كه به‌ڵێنی جێبه‌جێكراون،
به‌ڵكو ته‌نیا هه‌وڵن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵێنانه."
ئاوێنە: رێكخراوی
لێكۆڵیـنه‌وه‌و گه‌شـه‌پێدان (RDO)،
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، پرۆژه‌ی چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستانی لەماوەی یەك ساڵی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەماندا بڵاوكرده‌وه.
بەپێی پڕۆژەكە په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك
ساڵدا (30/9/2018ــ30/9/2019)، ته‌نیا دو یاسا‌و 11 بڕیاری ده‌ركردوه‌و ته‌نیا
(14) دانیشتنی ئاسایی و (3) دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجامداوه‌و خوێندنه‌وه‌ی
ته‌نیا بۆ (10) پێشنیاری یاسایا كردوە.
لە هەڵسەنگاندنی رێكخراوەكەدا بۆ به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی چوار لیستی
گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كە پێكدێن لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان،
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ هاتوە"له‌كاتی
پێداچوونه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كاندا، تێبینی
ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و (8) پێشنیاره یاساییه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی
په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌و، هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته قۆناغی
كۆتایی تاوه‌كو ببنه یاسا، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ڕونیش نه‌بێت،
به‌ڵام له‌نێو به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كاندا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
نه‌چونه‌ته قۆناغی كۆتایی و نه‌بوونه‌ته یاسا، بۆیه وا ته‌ماشایان ناكه‌ین كه
به‌ڵێنی جێبه‌جێكراون، به‌ڵكو ته‌نیا هه‌وڵن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵێنانه."
لێرە كلیك بكە بۆ خوێندنەوەی پڕۆژەكە