2019-11-20   564     
وەزارەتی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی عێراق بە نوسراوێک ئاگاداری کۆی شارەوانییەکانی سەر بە پارێزگاکانی هەرێمی کردووە کە فرۆشتنی زەوی روکنی موڵکی شارەوانییەکان ڕابگرن.
ئاوێنه: لە نووسراوەکەدا هاتووە، “دوابەدوای نوسراوەکانمان بە ژمارە (٦٥٥٦ لە ١٧ی ٨ی ٢٠١٨ ) وە (٦٢ لە ١٥ی ٧ی٢٠١٥) کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی زەوی ڕوکن و موڵکی شارەوانی لەکاتی ئێستادا تا ئەوکاتەی ڕێنمایی تایبەت بە فرۆشتنی موڵکی شارەوانی دەردەچێت و ئاگادارتان دەکەینەوە لە دواتر “.
نوسراوەکە ئاڕاستەی بەڕێوەیەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر(ئەربیل) و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران کراوە.