په‌رله‌مانتارێكی پارتی: حکومەت پارەی نییە بۆیە موچەی ٣ مانگی رابردوو دابەشناکات
  2019-11-20       2769       

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ پەرلەمانی کوردستان لەسەر دابەشکردنی مووجەی فەرمانبەران رایگەیاند، ''حکوومەت پارەی نییە بۆیە مووچە دابەشناکات''.
 
ئاوێنه‌: هێڤیدار ئەحمەد، په‌رله‌مانتاری پارتی و جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ''حکوومەت مووچە دەدات و ئەو بەرپرسە لە پێدانی مووچەو روونکردنەوەی داوە لەسەر پێدانی مووچە و ئێمە وەک پەرلەمان بەدواداچوون مان کردوە، بەڵام پارە نییە''.

هاوکات هێڤیدار ئەحمەد دەشڵێت، ''ئێمە تەواو باوەڕمان بەوە هەیە کە لە ئێستادا حکومەت پارەی نییە و خۆشی رایگەیاندوە، بۆیە ئەو سێ مووچەیەی دابەشنەکردوە، رەنگە لە داهاتوودا هەبێت و دابەشبکرێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×