ئەردۆغان: ئەمەریکا واز لە یارمەتیدانی یەپەگە ناهێنێت
  2019-11-20       2322       
سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکان لە باکووری سووریا دا و وتی: ''ئێمە باش دەزانین کە ئەمەریکا واز لە یارمەتیدان بە یەکینەکانی پاراستنی گەل ناهێنێت''.

ئاوێنه‌: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ''تا ئەو کاتەی هەموو هەڕەشەکانی یەپەگە کۆتاییان پێبێت تورکیا بەدەوام دەبێت لە هێرش کردن، هیچ پڕۆژەیه‌ک لە ناوچەکەدا ناتوانێت بەبێ پشتگیریی تورکیا سەرکەوتوو بێت''.

ئەردۆغان وتیشی: "ئێمە یەپەگە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی دەزانین کە لە نێو خاکی تورکیا ئاژاوەگێڕی دەکات و خەریکی هەوڵی تیرۆریستییە".

لە درێژەی وتەکانیدا سەرۆک کۆماری تورکیا وەبیری هێنایەوە: تورکیا لە کڕینی سیستمی بەرگریی ئیس 400 پاشەکشێ ناکات و لە کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ جەختم لەسەر ئەم بابەتە کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×