فالح فەیاز: چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زور گرنگە
  2019-11-20       2368       

لە دووەم رۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان، فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ''چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگی زۆری هەیە''.

ئاوێنه‌: فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی وتی: ''کێشەی کورد یەکێکە لە کێشە گەورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکێکە لە هۆکارەکانی ناسەقامگیریییەکان''.

راشیگەیاند: ''پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق هەلێک بوو بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکان. پێویستە نەخشەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت و بەگوێرەی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکەین''.

ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە لە راستە رێگایەکی باشداین بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و هەنگاوەکانەمان لە سەرۆک وەزیران تێبینی کردوە و خواستی چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.

دووپاتی شکردەوە: کوردستان دەتوانێت رۆڵیشی هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و دەبێت ئێمە هەموو پێکەوە هاوبەش بین لە عێراق. دەبێت لە کاتی هەموارکردنەوەی دەستوور رەچاوی مافی هەموو لایەنەکان بکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×