2019-11-20   1359     
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردوستانی عێراق لە لاپه‌ره‌ی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندوە، ''به‌شێک له به‌رپرسانی باڵای حکومه‌ت و حیزب له کوردستان باس له بردنه‌وه‌ی پاره ده‌که‌ن له عێراق''.
ئاوێنه: ساڵح ئەوەی راگەیاندوە، ''ئه‌وه‌ی له عێراق کراوه له هه‌رێمی کوردستانیش کراوه، لێره‌وه ڕایده‌گه‌ین''.
''زیاتر له ٣٣٠ په‌ڕه به‌ڵگه‌نامه‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌مان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان له به‌رده‌ستدایه. (٢٠٠٦-٢٠١٤) چوار بانکی هه‌رێمی کوردستان به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م پارانه‌یان بردوه‌ته ده‌ره‌وه‌ن''.
لە راگەیەنکراوەکەی عەلی حەمە ساڵحدا هاتوە، ''ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم جدین بفه‌رموون من هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی زیاتر له ٣٣٠ ملیار دۆلارم لایه''.
ئەوەشی وتوە، ''له‌سه‌ر ئاستی و ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش ئه‌وه‌ی توانیومان بۆ ئیش‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه کردوومانه''.
هاوکات لەروونکردنەوەکەی ساڵحدا هاتوە، ''یه‌کێک له خاڵه سنوریه‌کانی هه‌رێم، ناوه‌ندی دروستکردنی ئه‌و وه‌رقه ساختانه بووه بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی به‌شێکی عێراقیش نه‌ک کوردستان، گوایه کاڵا هاورده‌ی هه‌رێم ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رقه دروستبکرێت و له ڕێگای بانکه‌وه پاره‌کان ببرێته ده‌ره‌وه''.
ئەوەشی راگەیاندوە ''تێبینی: باش ده‌زانین ده‌ستبردن بۆ ئه‌م فایله ئێجگار قورس و مه‌ترسیداره، خه‌ڵکێک سه‌دان ملیۆن دۆلاری به ناشه‌رعی بردبێته ده‌ره‌وه ده‌ست بۆ هه‌موو کارێکی قیزه‌ون ده‌بات''.
لە کۆتاییدا عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، ''ده‌مه‌وێت به‌رامبه‌ر خودا‌و میلله‌ته‌که‌شم ویژدانم ئاسوده‌بکه‌م، ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ ئه‌م دۆسیه ده‌یکه‌م، کێ ده‌سه‌ڵاتداره‌و به‌ڵگه‌ی ده‌وێت ده‌یخه‌مه بەردەستی''.