له‌ سلێمانی پێشەنگای وێنەیی بەرکەوتوانی چەکی فسفۆڕ دەکرێتەوە
  2019-11-20       298       

بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان، سبەی پێنج شەممە2019/11/21 کاتژمێر2ی پاشنیوەڕۆ، لە بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی، هەڵدەستێت بە کردنەوەی پێشەنگایەکی وێنەیی بەرکەوتوانی چەکی فسفۆڕ لەڕۆژئاوای کوردستان. 

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ''ئاوێنه‌'' نێردراوه‌ بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان ، داوا لەسەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکات بەشداربن لە پێشەنگاکە و بەچاوی خۆیان لە ڕێگەی ئەو وێنانەوە ببینن کە دەوڵەتی تورکیا بەچەکی قەدەغەکراو (فسفۆڕ و کیمیا)یی چی لە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
کاتی نمایشی وێنەکان
2ی پاشنیوەڕۆ تا 5ی ئێوارە
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×