پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دەبێت پارێزگاری كەركوك سەر بە یەكێتی بێت
  2019-02-09       827       

 

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی، رێبوار تەها رایدەگەیەنێت رزگار عەلی كاندیدی یەكێتییە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك، پێشی وایە دەبێت پارێزگاری كەركوك كوردبێت‌و سەربە یەكێتی بێت، ئاماژەبەوەش دەكات پارتی هیچ هەڵوێستێكی نەبوە لەسەر كاندیدەكەیان.

ئاوێنە: رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كەناڵی ئێن ئارتی راگەیاند تەنها كاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیانە، باس لەوەش دەكات پارتی دیموركاتی كوردستان تا ئێستا هیچ هەڵوێستێكی نەبوە لەسەر دیاریكردنی كاندیدەكەیان.


پێشتریش فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر هەمان پرس رایگەیاند رزگار عەلی كاندیدی یەكێتی دەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك‌و خالید شوانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیش كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دادی عێراق.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×