نوێنەری پارتە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان دێنە هەولێر
  2019-11-21       1294       

بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا نوێنەری پارتە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ یەکێتی نەتەوەیی سەردانی باشوری کوردستان بکەن.

ئاوێنە: ئیمام تاشچیئەر، پەرلەمانتاری پێشوی ئامەدو یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا ٧٠ نوێنەری پارتە سیاسییەکان و رێكخراوە کوردییەکان بە ئامانجی یەکێتی نەتەوەیی سەردانی هەولێر دەکەن.

تاشچیئەر باسی هەوڵەکانی یەکێتی نەتەوەیی کرد و بە ئاژانسی میزۆپۆتامیای راگەیاند"ساڵی ٢٠١٣ بۆ یەکێتی نەتەوەیی کاتێکی زۆر گونجاو بو، بەڵام بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ نەکرا، ئەگەر ئەو کاتە کۆنگرەی نەتەوەی پێکبهێنرایە، ئێستا قەدەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەم شێوەیە نەدەبو، داعش نەیدەتوانی هێرش بکاتە سەر گەلی کورد، داعش سودی لەو پارچەبونە وەرگرت و پێویستە هۆکاری هێرشکردنە سەر کوردان باش هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و پێویستە ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین".

لە بەردەوامی قسەکانیدا تاشچیئەر، وتیشی، ئەوان ماوەیەک لەمەوبەر سەردانی باشوری کوردستانیان کرد و لەبارەی یەکێتی نەتەوەییەوە لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆیان کردوە، لە ماوەیەکی نزیکدا لە چوار پارچەی کوردستان نوێنەری ٧٠ پارتی سیاسی و رێکخستنە کوردییەکان سەردانی هەولێر دەکەن و لەبارەی یەکێتی نەتەوەیی ڕاوێژ دەکەن و هەوڵی بۆ دەدەن.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×