پارەكەی بەغدا گەیشت؛ خشتەی دابەشكردنی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكان راگەیەندرا
  2019-11-21       1043       

پارەكەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتە هەولێر و وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانیش خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانەی بڵاوكردەوە كە تا ئێستا موچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتوە.

ئاوێنە: عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق بە میدیاكانی پارتی راگەیاند"دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە گەیشت".

رونیشی كردەوە، پارەكە دراوەتە وەزارەتی دارایی و موچەی مانگی 8ی پێ تەواو دەكرێت.

لەلایەكی دیكەوە بەپێی ئەو خشتەیەی لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی داراریی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە دەست ئاوێنە كەوتوە لە چوار رۆژی هەفتەی داهاتودا موچەی تەواوی وەزارەت و شوێنەكان دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەکە رۆژی یەکشەممە ٢٤ی ١١ی ٢٠١٩ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی ئەوقاف
وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی ناوخۆ
 بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە
لیوای نەوت
فەرماندەیی زێرەڤانی
بەرگری و فریاکەوتن
دەزگای ئاسایش
ئەنجومەنی ئاسایش
وەزارەتی شارەوانی
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی گواستنەوە
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی کشتوکاڵ
دیوانی چاودێریی دارایی
مافی مرۆڤ
ناوچەکانی دەرەوەی هەریم
ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەسپاکی
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین

هەروەها رۆژی دوشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠١٩ش موچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکایەتی پەرلەمان
ئەنجومەنی وەزیران

رۆژی سێشەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠١٩ موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

رۆژی چوارشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠١٩، موچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×