بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین دەستگیركردنی 2 كەس رادەگەیەنێت
  2019-02-09       955       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین دەستگیركردنی 2 كەس رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات ئەو دو كەسە لەكاتی دەستگیركردنیاندا برێك پارەی دە هەزار دیناری عێراقی ساختەكراویان پێ بوە.

ئاوێنە: لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین دەستگیركردنی دو كەسی راگەیاند كە تۆمەتبارن بە ساختەكردنی پارەی عێراقی‌و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە لەنێو بازارەكانی ئیدارەی راپەرین بری 200 هەزار دیناری ساختەیان ساغكردوەتەوە.


پۆلیسی راپەرین لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەكانەوە دەڵێت " یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ له‌دایكبوی ساڵی 1985 ە و، دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌رە و كوردی ئێرانه، تۆمەتبارەكەی دیكەش لەدایكبوی ساڵی 2000 ەو دانیشتوی ناحیەی زەرایەنە‌و كوردی ئێرانە، به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌كانی 283 و 298 هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاگیراون ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×