دانـا غاز ڕێژەی وەبەرهێنانی لەهەرێمی کوردستان لەسەدا ۲۳ گەشەی بەخۆیەوە بینیوە
  2019-11-21       607       
کۆمپانیای دانە غازی ئێماراتی ئاشکرای دەکات ''لەنۆ مانگی ڕابرووی ئەمساڵدا ڕێژەی قازانجی کۆمپانیا بەرزبوونەوەی به‌رچاوی بەخۆیەوە بینیوە''.

ئاوێنه‌: ئەو کۆمپانیایە کە تایبەتە بەوەبەرهێنان لەغازی سروشتی ڕۆژهەڵات_ناوەڕاست، لەنووسراوێکدا بۆ بۆڕسەی ئەبوزەبی و دوبەی ئاماژەی بەوە کردووە ''قازانجی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بۆ سنووری ۱٤۲ ملیۆن دۆلار بەرز بووەتە، ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ هەمان وادەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەکەی ٤۱ ملیۆ دۆلار بوون''.

هۆکاری ئەو قازانجە زۆرەش بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانیانە لەهەرێمی کوردستان، کە بە وتەی خۆیان بەسەدا ۲۳ گەشەی بەخۆیەوە بینیوە.

دانە غاز دەشڵێت ''بەشێکی ئەو قازانجە زۆرە لەڕێگەی بەرزبوونەوەو، فراوانبوونی پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقە، کە لەچارەگی دووهەمی ئەمساڵ دوو ملیۆن دۆلار قازانجی گەڕاندۆتەوە بۆ کۆمپانیا''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×