بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رونكردنەوەیەك لەسەر سوتاندنی سەگێك بە زیندوێتی بڵاودەكاتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات سەگەكە پاش ئەوەی گیانی لەدەستداوە لەلایەن منداڵێكەوە سوتێنراوە بۆ ئەوەی بۆن نەكات.
ئاوێنە: پۆلیسی ئیدارەی راپەرین رایدەگەیەنێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه سه‌گێك له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای ڕانیه به زیندوی سوتێندراوه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ كه‌وتۆه‌وه، كه له ڕاستی ئه‌م ده‌نگۆیه دوره له ڕاستی.
رونكردنه‌وه
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه سه‌گێك له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای ڕانیه به زیندووی سوتێندراوه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ كه‌وتۆه‌وه، كه له ڕاستی ئه‌م ده‌نگۆیه دوره له ڕاستی
ڕاستیه‌كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه.
به گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بیتوێن له ناحیه‌ی چوارقوڕنه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كانی تر، ئه‌م سه‌گه پاش ئه‌وه‌ی له گۆڕستانێكی ناحیه‌كه له نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه هه‌ر له‌وێ له لایه‌ن منداڵێكه‌وه سوێتندراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆن نه‌كات، پاشان له لایه‌ن كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی چوارقوڕنه ژێر خاك كراوه تا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست نه‌كات له ڕووی ته‌ندروستی.
له لایه‌كی تره‌وه به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵ كه نزیكن له گۆڕستانه‌كه ئه‌م سه‌گه له نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه و پاشان منداڵێك لاشه‌كه‌ی سوتاندووه.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین