سبەی وەفدێكی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی پرسی نەوت و بودجە دەچێتە بەغدا
  2019-11-22       654       

بەپێی قسەی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بڕیارە سبەی وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی نەوت و بودجە سەردانی بەغدا بكات و دەشڵێت، حکومەتی عێراق ئەو دڵنیاییەی داوەتە ئێمە کە جارێکی دیکە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نابڕدرێت.

 ئاوێنە: رێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەكێتی و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازو سامانە سروشتیەکان لەپەرلەمانی عێراق، بە روداوی راگەیاند"حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی ناوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش بچێت و مامەڵەیەکی تەندروست لە مەلەفی نەوت و بودجەی گشتی عێراق بکرێت".

 رێبوار تەها، وتیشی"حکومەتی ئیتحادی ئەو دڵنیاییەی داوەتە ئێمە و ئێمەش ئەو دڵنیاییە بە خەڵکی کوردستان و بە تایبەتیش فەرمانبەران و موچەخۆران دەدەین، کە جارێکی دیکە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نابڕدرێت، هاوکات لە یەک نزیکبونەوەیەکی تەواو لەنێوان هەردو حکومەتدا هەیە...ئەمەش مایەی دڵخۆشییەو هەنگاوی باشیش نراوە، دەتوانم بڵێم نەرمییەکی تەواو لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە پیشانی بەغدا دراوە، کە دەیانەوێت لە چوارچێوەی یاسای بودجە مامەڵە لەگەڵ بە‌غدا بکەن بە رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل رۆژانە بە سۆمۆ و لە بەرامبەریشدا بودجەو موچەی فەرمانبەران رەوانە بکرێت".

بە وتەی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی، بڕیارە سبەی وەفدێكی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و "لە بەغداش بەدڵنیاییەوە چاویان بە بەڕێز عادل عەبدولمەهدی و چەند وەزیرێک دەکەوێت و تاوتوێی پرسی نەوت و بودجە دەکەن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×