عەمار حەکیم جه‌خت له‌هه‌مواری‌ یاسای هەڵبژاردن‌و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ده‌كاته‌وه‌
  2019-11-22       771       
عەمار حەکیم
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی جه‌خت له‌هه‌مواركردنی‌ یاسای هەڵبژاردنه‌كان‌و یاسای‌ کۆمسیۆنی باڵای‌ هەڵبژاردنەکان ده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: عەمار حەکیم له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی‌، جێبەجێكردنی هەردو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن بەلیستی نیمچەکراوەو دانانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەکەسانی بێلایەن، رۆڵی کاریگەری دەبێت لەگەڕانەوەی متمانەی شەقام بەدەسەڵاتی وڵات‌و دەزگاکانی.

تویته‌كه‌ی‌ حەکیم پاش داواكارییه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق هات كه‌  داوای لەپەرلەمان کرد بەخێرایی پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردن‌و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پەسەندبکات.

سەرۆکی رەوتی حیکمە ده‌ڵێت، پشتیوانیدەکەن لەداواکاری مەرجەعیەت بۆ پەلەکردن لەجێبەجێكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان‌و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ناشبێت لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران کات بکوژن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک فڕاکسیۆنی رەوتی حکیمە لەپەرلەمانی عێراق. کاردەکەن لەماوەیەکی دیاریکراودا هەردو پڕۆژەیاساکە پەسەند بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×