سەركردەیەكی پارتی: دەبێت یەكێتی كەسێك بۆ پارێزگاری كەركوك دیاریی بكات جێگەی رەزامەندی پارتی بێت
  2019-02-10       1328       

 

ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ بەشارەتی رایدەگەیەنێت بارودخی كوردستان پارتی‌و یەكێتی ناچار دەكات لەسەر كۆمەڵك خاڵی چارەنوسساز رێكبكەون، ئاماژەبەوەش دەكات پارتی‌و یەكێتی ناتوانن بە میزاجی خۆیان مامەڵە لەگەڵ بارودۆخە سیاسییەكە بكەن، پێشی وایە دەبێت یەكێتی كەسێك بۆ پارێزگاری كەركوك دیاریی بكات كە جێگەی رەزامەندی پارتی بێت.


ئاوێنە: فازڵ بەشارەتی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند رێگەی یەكەم‌و كۆتایی یەكێتی‌و پارتی ئەوەیە پێكەوە رێكبكەون،  ئەو وتی "پارتی هەمیشە ئامانجی رێككەوتنی هەبوە، ئەوانەی لەمپەر لەبەردەم رێككەوتنەكە دروست دەكەن زیاتر مقۆمقۆی ناوخۆی یەكێتییە كە گرفتی دروست كردوە"، باس لەوەش دەكات حكومەتی عێراق لەسەروبەندی روداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەر‌و رۆژانی دوایی بەرنامەی ئەوەی هەبو كە هەرێمی كوردستان بسرێتەوە‌و لەناوی بەرێت ئەو وتی "نابێت ئێمە بروا بە مار بكەین".



راشیدەگەیەنێت پارتی‌و یەكێتی بەرپرسیارەتییەكی نیشتمانی‌و مێژوییان لەسەر شانە، بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان زۆر لەوە گەورەتر لەبەر خاتری تەنها كەسێك تێكی بدەین، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پارتی رازییە بە كاندیدكردنی رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك ئەو وتی "قسەی یەكلاكەرەوەی پارتیم پێ نیە، بەڵام دەبێت هەم پارتی واقعەكە بخوێنێتەوە‌و هەم یەكێتیش دەبێت ئەوە زۆر باش بزانێت دەبێت خەڵكێك دابنێن جێگەی رەزامەندی پارتی بێت، چونكە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە".



وتیشی "یەكێتی نابێت كەسێك دابنێت كێشە‌و مەشاكیل بۆ پارتی دروست بكات لەحكومرانیدا یان لە مابەینی ئیلاقاتی یەكێتی‌و پارتیدا".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×