ژمارەیەك لەخانەنشینان یاداشتێك ئاراستەی وەزیری داریی هەرێم دەكەن
  2019-02-10       1261       

ژمارەیەك لەخانەنشینان یاداشتێك ئاراستەی وەزیری داریی هەرێم دەكەن‌و داوا دەكەن هاوشێوەی پارێزگای هەولێر موچەی خانەنشینی مانگەكانی نیسان، مایس، حوزەیرانیان بۆ خەرج بكرێت، لەیاداشتەكەدا هاتوە " داوا لەبەرێزتان دەكەین موچەی ئەو 3 مانگە وەك هەمو خانەنشینانی ناوچە‌و شارەكانی تری كوردستان سەرف بكرێت".


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" نوێنەرانی نزیكەی 1500 خانەنشینی لەرێگەی ئاوێنەوە یاداشتێك ئاراستەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن‌و دەڵێن "ئێمەی خانە نشینانی لەدایكبوی 1954 كە لەساڵی 2017 دا خانەنشین كراوین، موچەی مانگی نیسان، مایس، حوزەیران كەلەهەولێر سەرفكراوە ‌و خانە نشینانی قەزا‌و ناحیەكانی پارێزگای هەولێر‌و سلێمانی وەریان گرتوە‌و تەنها ناوشاری سلێمانی وەریان نەگرتوە".

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×