وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی
دیارده‌ی چه‌كداری بڕیاریانداوه دەست بە هەڵمه‌تێک بۆ داماڵینی چه‌ك بكه‌ن تا هەمو
جۆرە چەکێکی قورس و مامناوەند تەنها له‌ده‌ست هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تدا بێت.
ئاوێنه: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
لەبه‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری به‌تایبه‌ت
چه‌كی قورس و مامناوه‌ندو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه ته‌نها له‌ده‌ست هێزه چه‌كداره‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڕیارماندا به داماڵینی گشت چه‌ك و ته‌مه‌نییه‌ك جگه
له ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆف.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه بڕیاردراوه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و
چه‌كه بێمۆڵه‌تانه‌شدا بگیرێت كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه هه‌ڵده‌گیرێت و هه‌روه‌ها
رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردوە "لە سەنتەری ھەر
پارێزگا و قەزا و ناحیەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و ئاسایش بنكەی كۆكردنەوەی
ئەو چەكانەی رادەستدەكرێن، یان دەستی بەسەردا دەگیرێت كۆدەكرێنەوە و لەلایەن لیژنەیەكی
تایبەتمەندەوە جەرد دەكرێن و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن."
ڕونیشکراوەتەوە "لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندن ئاگاداری
گشت ھاوڵاتیان دەكرێت ئەوانەی دەمانچە و كلاشینكۆفی بێمۆڵەتیان ھەیە لەو بنكانە تۆماری
بكەن و ئەو چەكانەی كە لە بڕگەی (1)ی سەرەوە ئاماژەی پێكراوە رادەستی بكەن."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ ماوەی 6 مانگ
كارى له‌سه‌رده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو "دوای كۆتاییھاتنی ئەو ماوەیه‌ی
دیاری كراوە ھەر چەكێك دەستی بەسەردا بگیرێت خاوەنەكەی بەپێی یاسای چەك رەوانەی دادگا
دەكرێت."