نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند هیچ جۆره
لادانێكی نایاسایی له‌و نوسراوه‌دا نییه كه تێیدا 100 فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی راپه‌ڕین لادان و دانانیان بۆ كراوه.
ئاوێنه: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانێك
كه رۆژی 19/12/2018 ده‌رچوه، بڕیاری داوه به لادان و دانانی 100 كارمه‌ند له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
شاره‌وانییه‌كانی راپه‌ڕین له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی
7ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی فه‌رمانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی
هه‌رێمدا، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردبو كه له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی
رابردو قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی كردوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر
دامه‌زراندن هه‌یه با به كێبڕكێ و عه‌داله‌ت بێت" به‌ڵام به‌قسه‌ی عه‌لی
حه‌مه‌ساڵح، له‌وه‌ڵامدا وه‌زیری شاره‌وانی پێی راگه‌یاندوه كه "یه‌كێتی
ناوه‌كانی داوه به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی دایمه‌زراندون."
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وتبوی"ئێستا دۆسیه‌كه‌م
ناردوه بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه. سكاڵا له‌سه‌ر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت تۆمارده‌كه‌ین.
ئه‌مه خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته."
به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابوری
هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه كه تایبه‌ته بەلادان و دانانی
100 فەرمانبەری گرێبەست لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین، لهڕونكردنهوهیهكدا
رایگه‌یاند"دامەزراندن و دانانی فەرمانبەری گرێبەست لەشوێنی فەرمانبەری گرێبەست
کە واز دێنێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی شوێنیان، لەجیاتی دانانیان بۆدەکرێت بەپێی رێنماییەکان
لەدەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیراندایه بەپێی پێویست و داواکاری فەرمانگەکان."
وتیشی"رۆژانە چەندەها نوسراوی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت بۆ سەرجەم
وەزارەتەکان و فەرمانگەکان بەپێی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەکرێت
لەلایه‌ن وەزارەتمان."
جه‌ختیشی كرده‌وه"هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نوسراوەدا بەدی
ناکەین."
نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"لەبەرئەوەی بەرێوەبەرایەتی
شارەوانی راپەرین تازە کراوەتەوە (استحداث ) کراوەو جیاکراوەتەوە لە بەرێوەبەرایەتی
شارەوانیەکانی سلێمانی بۆیە گواستنەوەی میلاکیان بۆئەنجام دراوە."
ده‌قی ئه‌و نوسراوه‌ی كه راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوه: