"کردنەوەی لقی سلێمانی بانکی ناوەندیی عێراقی پێویستی‌ به‌داواكاریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌"
  2019-11-26       886       

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌زاری‌ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقییه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ کردنەوەی لقی سلێمانی بانکی ناوەندیی عێراقی پێویستی‌ به‌داواكاریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ڵێت، "ئەمرۆ سێشەممە وەک لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری بەرێز علی علاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراقمان کرد پەیوەست بەچەند گرفت‌و کێشەیەک لەسیاسەتی نەختینەی عێراق گفتوگۆمان کرد."

ناوبراو رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ لەو کۆبونەوەیەداو لەدەرەوەی تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە پرسیاری مەلەفی کردنەوەی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی عیراقیمان خستە ڕو، داوای رونکردنەوەمان کرد کە دۆسێکە گەیشتوە بەکوێ، لەئەنجامی گفتوگۆدا پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق بەرێز علی علاق رایگەیاند، ئەگەر نوسراوێکی فەرمیمان لەئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە پێبگات دەستدەکەین بەکردنەوەی لقی سلێمانی‌و رەزامەندی ئەدەین لەسەر کردنەوەی لقی بانکەکەمان لەسلێمانی."

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید داوا له‌ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كات بۆ ئەو مەبەستە بەزوترینکات داواکارییەک ئاراستەی بانکی ناوەندی عیراق بکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×