بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕه گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردوی یه‌كێتی
رایگه‌یاند زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له هه‌ڵه‌كانی رابردو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و
ناوبانگی هه‌رێم بو بۆیه كار بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت؛
بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك هه‌نگاوی باشمان بڕیوه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی له‌ده‌باشان چاوی كه‌وتوه به خوان خۆسیە ئیسکۆباڕ ستینمان، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و وەفدێکی یاوەری.
له‌دیداره‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌ی پەرەپێدان و بەردەوامی پەیوەندی و ھاوکارییەکانی وڵاتی ئیسپانیا بۆ ھەرێمی
کوردستان كردوه.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كان پێشهاته سیاسییه‌كان هێمای
بۆ ئه‌وه كردوه"ئێستا یەکێتی کار بۆ رێکەوتنی سیاسی دەکات لەسەر
کۆی جومگە سیاسیەکانی بەڕێوبردنی ھەرێم و بەرنامەو
سیاسەت و ستراتیژمان دیدگایەکی نوێیە بۆ ھەرێم
و دەمانەوێت ئیدارەدان لەسەر بنەمای چەمکی ھاوڵاتی بون و دەستەبەرکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی
بێت."
ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندوه"لەبەرامبەر
ھەڵەکانی رابردو دەرکەت زەرمەندی یەکەم لێی کۆمەڵانی خەڵک و پێگەو ناوبانگی ھەرێم بو،
بۆیە کاردەکەین بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد‌و وەک یەکێتی دەمانەوێت پەیوەندی تەندروستمان
لەگەڵ ھەمو لایەنەکان ھەبێت و پێکەوە کار بکەین بۆ سەرخستن و تەواوکردنی پرۆسەی چاکسازی
و لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتی وەک ھەمیشە دەبێتەوە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبایی."
سەبارەت بە کەرکوکیش بافڵ تاڵەبانی رونیکردۆتەوە"ئەولەویەتی
کارەکانمان ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوکەو لەو روەشەوە ھەنگاوی باشمان بڕیوەو تەرکیزی تەواوەتیمان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانە
کە ئەوەش بە قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و لێکتێگەیشتن دەبێت."