لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی
كوردستان دەڵێت: زۆربەی خێزانه‌کانی هەرێمی کوردستان نه‌وتی سپییان وه‌رنه‌گرتوه و
داوا دەكات پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان خێراتر بكرێت.
ئاوێنە: لیژنەكەی پەرلەمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە
كە بەشی هەرە زۆری خێزانەكانی هەرێمی كوردستان نەوتی سپییان وەرنەگرتوەو بۆ ئەو
مەبەستەش لیژنەكەیان بەدواداچونیان كردوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئه‌نجامی به‌داواداچونی لیژنەكەیان ئەوەیە كە بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ر ماڵێکی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک به‌رمیل نه‌وت وه‌ربگرێت ٢٥٨ ملیۆن لیتر پێویسته.
ته‌نیا ناوچه شاخاوییه‌کان ٥٨ ملیۆن لیتریان پێویسته.
ئاشكراشیكردوە كە حکومه‌تی عێراق ٥٠ ملیۆن لیتر دابین ده‌کات، تائێستا نزیکه‌ی
١٥ ملیۆن لیتر گەیشتوه.
لیژنەكەی پەرلەمان وتویەتی"بۆ دابینکردنی نه‌وت بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌کان
داوامان کردوه حکومه‌ت پاره‌ی پێویست بۆ کڕینی نه‌وتی سپی دابین بکات."
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردوه
بۆ ئاماده‌کردنی پاره‌ی پێویست بۆ کڕینی نه‌وت و وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندوە كە سه‌رقاڵی
لێکۆڵینه‌وه‌ن بۆ زانینی بڕی پارەی پێویست.
هەروەها لیژنه‌ی وزەو سامانە سروشتییەكان داوای کردوە پرۆسه‌که خێراتر بکرێت
و له زوترین کاتدا ئه‌م بڕه دابین بکرێت.